تۆ ئێجگار گەنجی، گەلێک لە پێش هەموو سەرەتاکانەوەیت، منیش دەمەوێت بە باشترین شێوەیەک کە بتوانم تکات لێ بکەم، بەڕێزی من، کە ئارام بگریت لەگەڵ هەر شتێکی هەڵپەسێردراو کە لە ناو دڵتدایە و هەوڵبدەیت خودی پرسیارەکانت خۆش بوێن وەکو ئەوەی ژوورگەلێکی قوفڵدراو بن یان کتێبگەلێک بن بە زمانێکی بیانی نووسرابن. بە دوای وەڵامەکاندا مەگەڕێ، لە ئێستادا ناکرێت وەڵامەکانت چنگ کەون چونکە ناتوانیت بیانژیت. خاڵەکەش ئەوەیە هەموو شتێک بژیت. لە ئێستادا پرسیارەکان بژی. لەوانەشە دواتر، لە ڕۆژێکی دوور لە داهاتوودا، پێ بە پێ و بە بێ ئەوەی پێی بزانیت لە ناو وەڵامەکاندا بژیت.""
ڕیڵکە